دەربارەی ئێمە
ئێمەوەک کۆمپانیاى ئاوی زیوو کەزیاتر لە 35 ساڵە کارى بازرگانى دەکەین لە هەرێمى کوردستان تا ئێستا بەردەوامین، توانیومانە پەیوەندییەکى بەهێز دروستبکەین لەگەڵ بازرگانانى سەرجەم شارەکانى عێراق و کوردستان. کۆمپانیاى ئاوی زیوو بۆبازرگانى گشتى هەموو جۆرە خواردەمەنییەکە لەماوەى کارکردنیدا لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکى نێودەوڵەتى کارى کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە کە سەرجەم خۆراک و ماددەکانیان بەو پەڕى کوالێتى بەرزدروست دەکەن و ئێمەش هێناومانەتە کوردستان وە پاشان بەشارەکانى عێراق و هەرێمدا بڵاو کراونەتەوە و گەشتۆتە دەست هاووڵاتیان. کۆمپانیاکەى ئێمە هەمیشە هەوڵیداوە بۆهێنانى باشترین جۆرى خۆراک لەسەرجەم ووڵاتانى جیهانەوە کە بەکوالێتى بەرز دروستکراوە و بەکارهێنانى تەندروستبێت بۆهاووڵاتیان وەک کۆمپانیاى ئاوی زیوو هەمیشە تەندروستى هاووڵاتیانمان لە پێش کارى بازرگانى خۆمانەوە داناوە. لەماوەى کارکردنمانداچەندین کۆمپانیاى بیانى خۆراک ماددەکانیان بۆناردوین تا کارى بازرگانیان لەگەڵدا بکەین بەڵام ئێمە لەبەر نزمى کوالێتى جۆرى خواردنەکە ڕەتمانکردۆتەوە و ئەو خۆراکە کەم کوالێتیانەمان نەهێناوەتە کوردستانەوە لەبەر تەندروستى هاووڵاتیان وە کاری هاوبه شیمان هه یه له گه ل ولاتانی تورکیا و ایران و سحودییه و هه ندێک له ولاتانی ئه ورووپا تا باشترین پێشکه شی هاولاتیانمان بکه ین. کۆمپانیای ئاوی زیوو کاڵاکانی و خواردهمهنیهکانی سهرجهمی به کوالێتی بهرزن وههێنانه ناوهوهی ئهو کاڵایانه لهخاڵهسنوریهکانهوه به مهنهفێست و پشکنینی تاقیگهییه. بەخۆشحاڵیەوە دەتوانم ئەوە بڵێم کە کۆمپانیاکەمان تا ئێستا و لەماوەى کارکردنیدا لەسەرجەم سنورەکانى ههرێمی کوردستان و عێرهقهوه هیچ جۆرە خۆراکێکمان ڕەتنەکراوەتەوە توانیومانە بەپێى کوالێتى هەرێمى کوردستان و تەندروستى هەرێم ئەو خۆراکانە بهێندرێتە کوردستانەوە. لەکاتى کارکردنماندا ئەو خۆراکانەى دەى هێنینە کوردستان و عێراقهوه بهنرخێکی گونجاو دابهشی دەکەین بەسەرجەم مارکێت و ڕێستۆرانت و شوێنى فرۆشتنى خۆراک لەڕێگەى ئۆتۆمێلی تایبهتی سارد کهرهوه لەشارەکاندا. کۆمپانیاى ئاوی زیوو بێجگە لەکارى بازرگانیەکەى خۆى توانیویەتى گرنگی بدات به هەلى کار و فێرکردنی ههموو کارمهندهکان لهبوارهکهدا وه بەشێک لە دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان لهکۆمپانیاکهدا کاردهکهن بەو پێەى کە تا ئێستا زیاتر لە 60کەس لە ناو کۆمپانیاکەدا شارەزاو لێهاتووی تەواویان هەیە که له ئۆفیسی سهرهکی لەشارى هه ولێر کاردەکەن بۆبەڕێوەبردنى باشترین کار.
ادریس ابراهیم صالح
بەرێوبەری کۆمپانیا
محمد جلیل حمد
ITبەرێوبەری
عبدللە عبدالحمد محمدامین
بەرێوبەری ژمێریاری








